مەسروور بارزانی بەشداریی لە پرسەی شەهید عەمید ئەسكەندەر ڕەشید گەردی کرد
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤/٥/٢٠١٩ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی شەهید عەمید ئەسكەندەر ڕەشید گەردی، فەرماندەی لیوای سێی كۆماندۆی زێرەڤانی کرد، کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەركی مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە لە ڕووداوێكی دڵتەزێندا شەهید بوو.
مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە کاسوکار و خانەوادەی خوالێخۆشبوو راگەیاند و وتی لە خوای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و ئۆقرەیی و دڵنەواییش بە ئێمە و کەسوکاری شەھید و پێشمەرگەی کوردستان ببەخشێت و دوا کۆستی خانەوادەکەیان بێت.
ھەر لە ھەولێر لە شوێنی پرسەکە مەسرور بارزانی بەشداریی لە پرسەیەکی خانەوادەی بەرێز غەفور خۆشناو کرد.