پاپۆڕێكی جەنگی عێراق زیاتر لە 30 ساڵە لە میسرە
وێنەی پاپۆری جەنگی عێراقی زەبەلاح ناسراو بە ئەجنادین بەدیار كەوت لە میسر و بە دەستنیشانكراوی لە شاری ئیسكەندەریەیە كە لە ساڵی 1986 سەرۆكی ڕژێمی عێراق سەدام حسێن لە ئیتالیای كڕی.
پاپۆڕی جەنگی ئەجنداین A102 تایبەتە بە پشتیوانی و هاوكاری لە ساڵی 1984 عێراق لە ووڵاتی ئیتالیای كڕی و لەوێ مایەوە تا ساڵی 1985 بـۆ مەشق پێكردن و چۆنیەتی بەكارخستنی كارمەندە عێراقیەكان.
لە ساڵی 1986 ولە كاتی بەڕێكەوتنی بەرەو عێراق لە بەندەر ئاویەكانی ئیسكەندەریە ی میسر مایەوە و حكومەتی عێراق بەباشی زانی تا ماوەیەكی نادیار بمینێتەوە بەهۆی هەڕەشەكانی ئێران بۆ سەر بەندەرەكانی بەسرا لە جەنگی هەشت ساڵەی عێراق – ئێران.