هۆشداری ئەمریکا لەدوای هەواڵی بەتاڵ کردنی نەوتی ئیران لە کەنارئاوەکانی چین

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر هەواڵی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ چین بە یارمەتی نەوتکێشەکانی عێراق هۆشداری داو گووتی واشنتۆن هەڵوێستی تایبەتی دەبێت لە بەرانبەر هەر پێشێلکارییەک سەبارەت بە سزا ئابووریەکانی سەر ئێران .
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕۆژی پێنج شەممە بڵاوی کردبۆوە ، کەشتیەکی نەوتکێش کە هەڵگری 130 هەزار تەن نەوتی ئێران بووە لە کەنارئاوی شاری جووشانی چین لەنگەری گرتووەوباری نەوتی ئێرانی گەیاندۆتە ئەو وڵاتە .
ئەو وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە رۆیتەرز ئاماژەی بە ناوەکەی نەکردووە ،گوتوویەتی واشنتۆن خۆی لەم کارە ئاگادار بووە ، بەڵام لەم بارەوە ڕوونکردنەوەی زیاتری نەداوە .

Back to top button