کوردێک بێژەرى بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنس لیگ دەکات

بۆ یەکەمین جار و لە کەناڵى بی ئین سپۆرتى قەتەرى کوردێک شانبەشانی عصام شەوالی و ڕەوف خلێف بێژەریی بۆ یاریی کۆتای چامیۆنس لیگ دەکات.

عبدالصمد خۆشناو کە گەنجێکی بێژەری کوردە لە ناو 80 بەشداربوودا و دوای نزیکەی ساڵێک کێبڕکێ کردن لەبەرنامەى هەلەو بین کە تایبەتە بە دەرکەوتنى توانا شاراوەکانى گەنجان بۆ بێژەرى کردن، ئەم گەنجە کوردە بە زۆرترین دەنگ هەڵبژێردرا بۆ بێژەری کردنی کۆتایی چامپیۆنس لیگ لە ناو ستۆدیۆی کەناڵی بی ئین سپۆرت.

عبدالصمد خۆشناو بەردەوام لە کوردستان بۆ یارییەکانى خولى نایابى کوردستان و خولەکانى دیکە کارى بێژەرى دەکات توانایەکى باشى هەیە و ئەمەش هۆکار بوە بۆ ئەوەى لەو کەناڵە زۆرترین دەنگ کۆبکاتەوەو پلەى یەکەم بەدەست بهێنێت.

Back to top button