سعوودیە داوای کۆبوونەوەیەکی بە پەلەی وڵاتانی عەرەبی دەکات

پاشای سعوودیە سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود ، داوا لە وڵاتانی عەرەبی دەکات بۆ تاوتوێی دۆخی ئیستای ناوچە لە رۆژی 30 مانگی مای لە مەککە کۆبوونەوە بکەن .
ئامانجی ئەم کۆبوونەوە لێکۆڵینەوە دەبێت لە سەر رووداوەکانی کەنارئاوی فوجیرە و هێرش بۆ سەر کێڵگەنەوتیەکانی سعوودیە
بە پێی ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنی فەرمی سعوودیە ( ئیس پی ئێس ) کە رۆژی یەکشەم بڵاو کراوەتە ئەم کۆبوونەوە وەک کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ناوی هاتووە .
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو دوو پاڵاوگەی نەوتی سعوودیە لە ریگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج و خالد فاڵح ئەم هێرشانەی وەک هێرشی تیرۆریستی ناو هێنا .
ڕاگەیاندنەکانی سەربە حووسیەکانی یەمەن ئەم هێرشانە پست ڕاست دەکەنەوە ، وەک ئاسۆشیتێد پرێس باسی دەکات ، توند ئاژۆکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێن ئەم هێرشانە پەیامێکە بۆ ڕیاز تا ئیتر هێرشیان نەکاتە سەر .

Back to top button