بەهۆی ئەنجامدانی هێڕشێکی هەڵە ئەمریکا داوی لێبوردنی لە عێراقکرد

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بە فەرمی داوای لێبوردن لە عێراق دەكات، ئەمەش بە هۆی ئەوە لە ئەنجامی هێرشێكی ئاسمانی هەڵە كە مانگی رابردوو لە پارێزگای كەركوك ئەنجامدرابوو، سێ پۆلیس ببوونە قوربانی.


بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی سەر بەوەزارەتی ناوخۆی عێراق، جۆی هود كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ‌عێراق، سەردانی فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی كردووە لەبەغدای پایتەخت.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، جۆی هود لە سەردانەكەیدا داوای لێبوردن و پرسە و سەرەخۆشی گەیاندووەتە ‌فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵ بەهۆی ئەو هێرشەی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكاوە كە لە24ی نیساندا بە هەڵە كرایە ‌سەر ئۆتۆمبێلێك و بەهۆیەوە ‌پۆلیسێك گیانی لەدەستدا و دوو پۆلیسی دیكەش برینداربوون.

Back to top button