بارەگای بارزانی بەبۆنەی ٥٧ ساڵ پێشمەرگایەتی سەرۆك بارزانی، پەیامێكی بڵاوكردەوە

ئەمرۆ ٢٠ـی ٥ـی ٢٠١٩، ساڵ وەگەڕی ٥٧ ساڵەی پێشمەرگایەتی سەرۆك بارزانیە، بەم بۆنەیەوە، بارەگای بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

لە پەیامەكەدا ھاتووە: بیستی ئایاری ١٩٦٢ئەو ڕۆژە بوو کە سەرۆک مەسعود بارزانی چەکی شەرەفی پێشمەرگایەتیی کردە شان.

ھەروەھا لە پەیامی بارەگای بارزانیدا ئاماژە بەوە دراوە كە پەنجاو حەفت ساڵە سەرۆک بارزانی پێشمەرگەیە و هەمیشە ئەوەی بە گەورەترین شانازیی ژیانی زانیوە.

بەم بۆنەوە بارەگای بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و هەموو پێشمەرگە قارەمانەکان دەکات.

لە كوتاییدا ھاتووە: پێشمەرگە هێمای گیانفیدایی و کۆڵنەدان و خۆنەچەماندنە بەرانبەر نەیارانی کورد و کوردستان.

Back to top button