مه‌ولانا ڕۆمی و قه‌یرانێكی تری ئێران و توركیا

خواكوڕك
‎خوشه ويستى پردى نيوان تۆ و هه موو شتيكه،“love is bridge ,between you and everything “Rumi” چیرۆكێكی ناكۆك لەنێوان سێ وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەراست، بڕیارە هۆڵیوود لە ماوەیەکی نزیکدا فیلمێک دەربارەی ژیانی شاعیر و زانای سەدەی 13ی ئیسلام و فارس، مه‌ولانا ڕۆمی (جەلالەدین محەمەد بەڵخی)، دروست بکات.
‎سیناریستی براوەی خەڵاتی ئۆسکار، دەیڤد فرانزۆنی، کە سیناریۆی فیلمی گلادییتەریشی نووسیوە، کار لەسەر سیناریۆی ئەم فیلمە دەکات بە هاوکاری حکومەتی تورکیا، ئەم زانا گەورەیە لە ئێران بە مەولانا (گەورەی ئێمە) یاخود مەولەوی (گەورەی من) ناسراوە و لە ڕۆژئاواش بە ڕۆمی ناوبانگی ده‌ركردوه‌. لە شاری بەڵخ لە ئەفغانستانی ئەمڕۆ لەدایک بووە، پاشان بووە بەشێک لە ئیمپراتۆرییەتی خواریزمی فارسەکان.
‎لە ئێستادا دروستکردنی ئەم فیلمە دەنگۆی لەناو هه‌وادارانی ڕۆمی خەڵکدا دروست کردووە، ئەوەی تا ئێستا قسەی لەبارەوە کراوە ئەوەیە  (لیۆناردۆ دیکاپریۆ )ی پاڵه‌وانی فیلمی (تایتانك) ڕۆڵی مه‌ولانا ‎ڕۆمی دەگێڕێت، ئەمەش بووەتە هۆی مشتومڕی زۆر لە هەرسێ وڵاتی ئێران، ئەفغانستان و تورکیا، کە هەر یەکێک لەو سێ وڵاتە ڕۆمی بە شاعیری نەتەوەییی خۆیان دەناسن.
‎نووسەر و ڕەخنەگری فیلمی ئێرانی، ئەحمەد تاڵیب نەژاد، بە رۆژنامه‌ی مۆنیتەری ڕاگەیاندووە: “سەرسامیی ڕۆژئاواییەکان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە مەولانا، کە ئەوان بە ڕۆمی ناوی دەبەن، بۆ چەند ساڵێک پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، ئەو تەنها لە جیهانی سینەمادا سەرنجڕاکێش نییە، بەڵکو لە شیعر و موزیکیشدا بە هەمان شێوەیە، ڕەنگە ئەمە هەمووی بەهۆی تێڕوانینیەوە بێت بۆ جیهان. مەبەستم ئەوەیە، ئەگەر سەیری تێڕوانینی ئەو بکەین بۆ ژیان و بوون، درک بەوە دەکەین کە هەموو گەردوونی لە ماڵەکەی خۆیەوە بینیووە، هەر لەبەر ئەوەشە کە ئەو تایبەت نییە بە گروپێک لە خەڵک.
‎کاتێک کە ڕۆمی منداڵ دەبێت، خێزانەکەی لە کاتی هێرشی مەغۆلەکاندا بەڵخ (ئه‌فغانستان )جێدەهێڵن، بو بەغداد، مەککە و به‌ دیمەشقدا دەڕۆن تا دەگەنە قۆنیا، کە دەکاتە تورکیای ئەمڕۆ. لەوێ جێگیر دەبن. مەولانا تا تەمەنی ٣٠ ساڵی وانەی ئیسلامی و عیرفانی وتووەتەوە، تا ئەو کاتەی (شەمسی تەبریزی)، سۆفی فارس، دەبینێت. ئەو گۆڕان لە ژیانی ڕۆمی دا دروست دەکات و دەبێتە سەرچاوەی ئیلهامەکانی بۆ نووسینی شیعرەکانی.
‎دەڵێن یه‌كه‌م بینینی ئەم دوانە چل ڕۆژ دەخایەنێت، کە تیایدا تەبرێزی تەنیایی فێری ڕۆمی دەکات. دواتر ڕۆمی هەزاران شیعر دەنووسێت بۆ شەمس، تاوەکو خۆشەویستی خۆی بۆ دەربڕێت کە لە دوو دیواندا کۆ کراونەتەوە.
‎رۆژنامەنووس و ڕەخنەگری سینەمایی، (ڕەزا سادق)، بە ڕۆژنامه‌ی مۆنیتەر دەڵێت کە ئەو پێی وایە بەرهەمهێنەرانی هۆڵیوود توانای ئەوەیان نییە لەم پەیوەندییە ڕاستگۆیەی ڕۆمی و شەمس تێبگەن. دەڵێت: “ڕەنگە کەسایەتییەکی وەکو (خەیام)ی شاعیر جێی سەرنجی زیاتر بێت بۆ هۆڵیوود، چونکە شیعر و ڕەفتارەکانی زیاتر لە ژیانی مۆدێرنەوە نزیکە.
‎بۆ نموونە، خەیام دەڵێت “دڵخۆش بە بۆ ئەم ساتە. ئەم ساتە ژیانی تۆیە” .
‎بۆیە دەبێت ئەو پرسیارە بکەین بۆ هۆڵیوود دوای کەسایەتیی مەولانا کەوتوون؟! ئایا بەرهەمهێنەرانی ڕۆژئاوا لە سۆفیگەرێتیی ڕۆژهەڵات تێدەگەن؟ ئایا چ تێگەیشتنێکیان هەیە بۆ مەسنەوی؟ ئایا دەتوانن بگەن بە تێگەیشتنی پێویست بۆ ئەو تێکستانە؟ بەداخەوە وەڵامەکە نەخێرە.”
فارزۆنی، سیناریسی ئەم فیلمە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامه‌ی (The gardiaan )ە گاردیان دەربارەی وێنەی ڕۆمی لە فیلمەکەدا، دەڵێت: “ئەو وەک شکسپیر وایە. ئەو کارەکتەرێکە چەندین بەهرەی هەیە و بە بەهایە بۆ کۆمەڵگەکەی و خەڵکەکەی، بێگوومان وێنەی ئەمڕۆ لە چیرۆکی ژیانی ئەودا دەبینیت. ئەو خەڵکانە هەمیشە شایەنی ئەوەن لێیان بکۆڵیتەوە.”
‎سادق بە (مۆنیتەری )وتووە کە ئەو پێیوایە هۆڵیوود وێنەیەکی شێواوی ڕۆمی و شەمس پیشان دەدەن، دەڵێت: “ئەمە ڕێک ئەو شتەیە کە هۆڵیوود کردوویەتی و بەردەوامیش دەبێت لە شێواندنی مێژوودا، بەتایبەتیش مێژووی ڕۆژهەڵات. ئەگەر یەکێک سەیری فیلمی نوح بکات، کە دارین ئارنۆفسکی کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام داوە، هەموو کەس دەتوانێت درک بەو جیاوازییە بکات کە لە چیرۆکە ڕاستییەکەدا هەیە و بەو شێواندنەش کە هۆڵیوود ئەنجامی داوە. چۆن هۆڵیوود دەتوانێت لەم ڕووداوانە تێبگات کاتێک پێیان ئاشنا نییە، یاخود لەگەڵ ئەو ڕووداو و ئەو کەسایەتییە گرنگانەی ڕۆژهەڵاتدا نەژیابن؟”
 
‎ئەوەی زۆر جێگەی باس بوو دەربارەی ئەم فیلمە و زۆر قسەی لەبارەوە کرا، ڕۆڵگێڕانی لیۆناردۆ دیکاپریۆ و ڕۆبێرت داونی بوو بۆ ئەم دوو کەسایەتییە گرنگەی ناو فیلمەکە, بینەران بە هاشتاگی ‘ڕۆمی سپی پێست نەبوو’ لە توویتەر ڕەخنەیان لەم دەنگۆیە دەگرت. ڕەخنەگرەکان دەپرسن “بۆچی هیچ ڕۆڵێکی گرنگ نادرێتە ئەکتەرەکانی ڕۆژهەڵات.” هەندێک لە ئالوودەبوانی ئینتەرنێت بەو پرسیارە نووسیوویانە ئەوە خۆی بەشێکە لە زیادکردنی ڕەگەزپەرستی.
‎تالیب نەژاد دەڵێت : هەموو ئەمەی ڕوودەدات پەیوەندی بە سیاسەتەوە هەیە: “ئێمەی ئێرانی بڕوامان وایە کە مەولانا هی ئێمەیە، ئەفغانییەکانیش بە هەمان شێوە. بەڵام ئەوە تورکیایە کە مەولانای داگیر کردووە. لە ڕاستیدا نەبوونی سیاسەتی ئێمە سەبارەت بەو پرسە، وای کردووە مەولانا ببێتە موڵکی تورکەکان. من دەترسم لە داهاتووشدا هەمان شت بەسەر شاعیرانی تری وەک خەیام و سەعدی شیرازی ڕوو بدات.”
‎سەبارەت بە ڕۆڵبینینی دیکاپریۆ، تالیب نەژاد دەڵێت: “ئەو تایبەتمەندیی گرنگ لە ڕووخساریدا هەیە، کە ڕەنگە ئەمەش ببێتە هۆی ئەوەی ڕۆحی ڕۆمی زیاتر و زیاتر بەدی بکەین. لە ڕوویەکی تریشەوە ئەوەیە کە نازانین بەتەواوی چ وێنەیەکی مەولانا لە ڕاستییەوە نزیکە.”
‎بە بڕوای سادق، بەشداربوونی تورکیا لەم پڕۆژەیەدا بە هیچ جۆرێک نابێت وەک کێشەیەکی کلتووری سەیر بکرێت: “ئەمە ڕوونە کە ئەمە بابەتێکی سیاسییە؛ هەردوو حکومەتی تورکیا و هۆڵیوود ئەوەی دەیانەوێت بەدەستی دەهێنن.”
سه‌رچاوه‌كان
BBC Magazine
The Guardian
15174407_1135690946466498_129676305_n
Back to top button