زەریف لە بەغداوە باسی ڕێکەوتنێك دەکات تایبەت بە ووڵاتانی کەنداو
وەزیری دەرەوەی ئێران مەحەمەد جەواد زەریف ئەمڕۆ یەك شەمە دڵنیایی دا ووڵاتەکەی بەنیازە ڕووبەڕووی هەوڵەکانی ئەمریکا بوەستێتەوە بەرامبەر تەهران
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی هاوبەش لەگەڵ مەحەمەد حەکیم هاوتا عێراقیەکەی زەریف گوتی ئێران بە خۆڕاگری و بە وورەوە بەرپەچی هەر هەوڵێك دەدا بۆ جەنگ لەلایەن ئەمریکاوە و سـوپاسی حکومەت و گەلی عێراقی کرد بۆ پشتیوانی ئێران لەم باروودۆخە
زەریف داوای لە ووڵاتانی یەکێتی ئەوڕۆپا کرد پابەندی ڕیکەوتننامەکان بن و هەوڵی تەواو بدرێت بۆ هێورکردنەوەی ئەم گرژیانەی بەرامبەر ئێران لە ڕێگای گرتنە بەری هەموو ڕێکارێکی کرداری و تاوانەوەی بەستەڵەکی ئەو پەیوەندیەی کە سێ ساڵە لەگەڵ ئێران ھەیە