سبەی وەزیری دارای لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی زانیاری لە بارەی ئەو پێنج مووچەی لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە ئاشكرادەكات

 

دوای ئەوەی حكومەتی عێراق رایگەیاند كە مووچەی پێنج مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی هەناردووە بەڵام تا ئێستا حكومەت تەنها دوو مووچەی دابەشكردووە”.

میدیاكانی سنوری سلێمانیش بڵاویانكرۆدتەوە كە گوایە حكومەت پارەی مووچەی فەرمانبەرانی داوەتە قەرزی كۆمپانیاكانی نەوت, بۆ روونكردنەوەی زیاتر وا بڕیارە سبەی دووشەممە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەبارەی مووچەی ئەم پێنج مانگە بەڕێوەبچێت، كە لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە.

بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) سبەی دووشەممە رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان وردەكاریی مووچەی ئەم پێنج مانگەی لە لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە، بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكات.

Back to top button