سی ئێن ئێن : سعوودیا بە نهێنی خەریکی دروستكردنی مووشەکی بالستیکە

ئاژانسی ( سی ئێن ئین ) ئاشکرای دەکات پرۆژەیەکی نهێنی بە هاوکاری چین لەسعوودیا بۆ دروستکردنی مووشەکی بالستیکی بەڕێوە دەچێت .
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە سێ سەرچاوەی باوەڕپێکراو باس لەوە دەکەن سعوودیا ژێربینای چێکردنی مووشەکی بالستیکی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووەو بە سەر ئەم تەکنۆلۆژیایەدا زاڵە .
وەک باس دەکرێت حکومەتی ئەمریکا ئاگاداری ئەم بەرنامە نهێنیەی سعوودیایە بەڵام دۆناڵد ترەمپ ڕێگری لەوە دەکات ئەم ڕاپۆرتانە بگەنە کۆنگرە .
لەم ڕاپۆرتەی ( سی ئێن ئێن ) دا دەڵێت باڵیۆزخانەی سعوودیا لەم بارەوە لە واشنتۆن ڕوونکردنەوەی نەداوە ، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی چین ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت سعوودیا و چین دوو شەریکی ستراتژی هەمە لایەنەی یەکترن کە یەک لەوان لە بوواری دابین کردنی چەک و چۆڵی ڕۆژدایە و ئەم هاوکاریەی چین یاساکانی نێودەوڵەتی پێشێل نەکردووە .

Back to top button