پێشبینی دەکرێت زۆرترین گەشتیار روو لەهەرێمی کوردستان بکەن، تەنها لە دوو ڕۆژی جەژن ۱٤٥ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێم
دوای بەڕێوەچوونی جەژنی ڕەمەزان، لەماوەی دوو ڕۆژی جەژن ناوچە گەشتیاریەکانی هەرێمی کوردستان پڕبوون لە گەشتیار، وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاریش ڕایدەگەیەنێت ڕێژەیەکی زۆری گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
نادر رۆستی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، ، رایگه‌یاند، ته‌نیا له دوو رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا 145 هه‌زار گه‌شتیار روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: ژماره‌ی گه‌شتیاران له زیادبووندایه.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌فته‌ی داهاتوو ئاماری كۆتایی راده‌گه‌یه‌ندرێت و چاوەڕوان دەکرێت، به‌راورد به ساڵی رابردوو، ئه‌مساڵ ژماره‌ی گه‌شتیاران زیاتر بێت.