رۆژى دووشه‌ممه سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندی یاسایی ده‌خوات
سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌كۆتایی هاتووه، نوێنه‌ری وڵاتان و عێراق و حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌شدار ده‌بن.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاندووە، ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی سوێندخواردنی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هەرێمی كوردستان کۆتایی هاتوون، رۆژی ١٠ی ئەم مانگە لە کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی وڵاتان و عێراق و حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان، له مەڕاسیمێكی گه‌وره‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندی یاسایی ده‌خوات.
په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا به‌هۆی ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی وڵاتان و حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه بچێت.
خۆشناو وتیشى” به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركرده عێراقی و كوردستانییه‌كان و نوێنه‌ری حیزبه كوردستانییه‌كان و نوێنه‌ری وڵاتان و باڵیۆز و كۆنسووڵەکان، له مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بن، په‌رله‌مان بڕیاریدا دانشتنه‌كه له هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه بچێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دەشڵێت” ههربهگوێرەی به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان، له‌و دانیشتنه ئێمه وه‌ك فڕاكسیۆنی زۆرینه ناوزه‌ندی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سروور بازانی ده‌كه‌ین، پاشان مه‌ڕسوومی سه‌رۆكایه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كوردستان ده‌رده‌چێت و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌ست پێده‌كات.