بەرهەم ساڵح: رۆڵی سەرۆك مه‌سعود بارزانی بە پلە و پۆست نییە

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە ڕابردو و داهاتوو بە پێویست زانی و بەرزی نرخاند.
ئەمڕۆ دووشەممه‌ 10ـی حوزەیران، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان گوتی، ئەمڕۆ بۆنەیەكی مێژوویی و گرنگە، هیوادارین ببێتە قۆناغێكی نوێ‌ بۆ ئاشتەوایی و برایەتی بۆ عێراق و ناوچەكە و پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكەم و بەپێویستی دەزانم ڕۆڵی سەرۆك بارزانی وەک یەکەم سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە سەرۆکایەتی هەموو کوردی کرد بەرز بنرخێنم.
سەرۆك كۆماری عێراق ئاشكرای كرد، كەسایەتییە گەورەكان بەپلە و پۆست دیاری ناكرێن و كاریگەری سەرۆك بارزانی بەردەوام دەبێت و چاوەڕوانی ئەوەش لە سەرۆك بارزانی دەكرێت لە داهاتوو.
ڕوونی كردەوە، سەردەمانێك سەرۆك بارزانی و مام جەلال قۆناغێكی سەخت و دژواریان تێپەڕیاند و پێویستە دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان بەرز ڕابگیرێت و دەستووری جێگری بكەن، بۆیە دەبێت ئەو دەستەكەوتانەمان بەرز ڕابگرین و لەگەڵ سەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان، چاكسازی بنەڕەتی بکرێت و ژیانێكی باش بۆ هاووڵاتییان دابین بكەین.
Back to top button