حەلبووسی: پاڵپشتی نێچیرڤان بارزانی بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان دەکەین

محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پاڵپشتی خۆی بۆ نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ستایشی رۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد کرد.
حەلبووسی لە مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند:”پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەم و هەڵبژاردنی هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا”.
راشیگەیاند: “ئێمە بەربەستمان لە پێشە و هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی هەلێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەشێوەیەک هیچ کێشەیەک نەمێنێت، بۆ ئەمەش ئێمە پاڵپشتی دەکەین”.
ئاماژەی بەوەشدا: “بەڕێز مەسعوود بارزانی لە ماوەی نیو سەدەی رابردوو، هەوڵێکی زۆری بۆ بەدەستهێنانی مەفەکانی خەڵکی کوردستان داوە و بەردەوامی بە  کاروانەکانی مەلا مەستەفا بارزانی دا”.
محەمەد حەلبووسی راشیگەیاند: “ئێستا کوردستان بووەتە لایەنێکی بەهێز و دەتوانێت رکابەری وڵاتانی دراوسێ بکات”.

 

Back to top button