ئامانۆ : ئێران بە شێوەیەکی خێراتر پیتاندنی یۆرانیۆمی دەست پێکردۆتەوە

 

 

 

بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز ، سکرتێری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ، ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی یاسایی ڕایگەیاند ، ئێران بەشێوەیەکی خێراتر دەستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم کردۆتەوە .

ئامانۆ بێ ئەوەی ئاماژە بە ڕێژەی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم بکات لە لایەن ئێرانەوە دەڵێت : تا ئێستا روون نییە ئێران چ کاتێک دەگاتە ئەم ڕێژە دیاری کراوەی پیتاندنی یۆرانیۆم کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بۆی دیاری کردووە .

ئامانۆ ڕۆژی دووشەممە 10/6/2019لە گوتارێکدا لە سەرەتای دەستپێکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی یاسایی ئاژانسی نێودەوڵەتی دووپاتی کردەوە ئێران پێویستە بەڵێنەکانی خۆی لە چووارچێوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی بپارێزێت ، چونکە دەستکەوتێکی مەزن ئەژمار دەکرێت .

سکرتێری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی داوای لە ئێران کرد پابەندی ڕێکەوتنەکە بێت بەڵام ئەوە لە حاڵێکدایە ئێران ڕایگەیاندووە بەنیازە پێداچوونەوە بە  بەشێک لە خاڵەکانی  ڕێکەوتنی ئەتۆمیدا بکاتەوە هەندێکیان وەلاوە بنێت .

 

Back to top button