مەخزەنێکی تەقەمەنی حزبوڵلا لە لەندەن دەستی بەسەردا گیرا
وەک باس دەکرێت ، حزبوڵڵای لوبنان لە قەراغ شاری لەندەن مەخزەنێکی تەقەمەنی نهێنی هەبووە ، ئێستاش دەرکەوتووە ئەم تەقەمەنیانە بۆ چێ کردنی بۆمب کەڵکیان لێ وەردەگیرێت ، بەڵام بە هۆی ئاشکرا بوونی ، پۆلیس ڕێگای لە پیلانەکە گرتووە .
ڕۆژنامەی ئینگلیزی ( دەیلی تەلەگراف ) لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات کە پۆلیسی نهێنی بەریتانیا لە ساڵی 2015 پتر لە 3 تەن نیتراتی ئامۆنیۆمیان لە باکووری ڕۆژئاوای لەندەن دەست بەسەردا گرتبوو .
بە پێی زانیاری ئەم رۆژنامەیە ئەم مەخزەنە پێکهاتەی کیمیایی تێدا کۆکراوەتەوەو حزبووڵڵای لوبنان خاوەنیەتی .
زانیاریەکان باس لەوە دەکەن ئەم پێک هاتە تەقەمەنیە بە رادەیەکی وەها بەهێزە کە دەتوانێت نێوەی گەڕەکێک هەڵتەکێنێت .
ئەم جۆرە تەقەمەنییە بە ئاشکرا بۆ کردەوەی تیرۆریستی بەکار دێت ، بەڵام تا ئیستا سەرەداوێک بۆ ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستی لە دەست دا نییە .
سەبارەت بەو مەخزەنە ، پۆلیس 4 ماڵی پشکینەوەو کەسێکیش دەستبەسەر کراوە و دوواتر ئازاد کراوە .