لێپرسراوێکی ئێران : تاران  بەرپرسە لە ئاسایشی کەنداو،  پێویستە ئەمریکا بڕوات

 

 

 

 

لێپرسراوێکی باڵای ئێرانی  داوای لە هێزەکانی ئەمریکا کرد ئەوەی بوونیان هەیە لە کەنداو بڕۆن و ناوچەکە چۆڵ بکەن و پێی وایە کە تاران بەرپرسە لە ئاسایشی کەنداو

 

ماوەیەکە ناوچە کەنداو جموجۆڵی ترسناکی لەسەر ئاستی هەرێمی یان نێودەوڵەتی بەخۆیەوە بینی لەلایەك مانۆڕی فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا و لە لایەکی دیکە کەشتیە جەنگیەکانی وەك ئەبراهام لینکۆڵن لە کەنداو بوونیان هەیە جگە لە بۆمب هاوێژ و ڕۆکێتی باتریۆت

 

 

ئێران توومەتبارە بە تەقاندنەوەی کشتیە نەوت هەڵگرەکان و هەڕەشەکردن بە داخستنی گەڕوی هورمز و هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی حوسیەکان بۆ سەر سعودیە کە ئێران پاڵپشتیان دەکات بەڵام تاران  ئەو توومەتانەی ڕەتکردەوە

Back to top button