كه‌ماڵ بۆركاى: رێژه‌ی به‌شداری میتی توركی له‌ناو په‌كه‌كه‌ له‌ كورد زیاتره‌

كه‌ماڵ بۆركان نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره‌ی باكوری كوردستان له‌ لێدوانیكدا رایگه‌یاندووه‌” گه‌لی كوردستان هیچ شتێكی به‌ده‌ست نه‌كه‌وت له‌ بوونی په‌كه‌كه‌ ته‌نها وێرانكردنی باكوری كوردستان و ونبوونی گه‌لی كوردستان له‌ خه‌باتی رزگاری خوازی كوردستان، به‌نموونه‌ی له‌ ساڵی 2000 ئێمه‌ هه‌ڵسان به‌دروست كردنی سیسته‌می كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی، ئامانج له‌ دامه‌زراندنی كه‌ ببێته‌ چه‌ترێك بۆ هه‌موو ریخراو و حزبێكی كوردی به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی توركیا ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ له‌ناو ببات، پارتی كرێكارانی كوردستان سیسته‌مه‌كه‌ی له‌ناو برد”.

كه‌ماڵ بۆركای هه‌روه‌ها ده‌لێـ” له‌ناو پارتی كرێكارانی كوردستان زۆرینه‌یه‌كی سه‌رسورهێنه‌ر میتی توركیی هه‌یه‌، كه‌ زانیان ئه‌م سیسته‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌هێز كردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی كورد هه‌موو په‌كه‌كه‌ بووه‌ دژی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ و هه‌ڵه‌كه‌یان شكه‌ست پێ هێنا”.

هه‌روه‌ها كه‌ماڵ بۆركای چه‌ند نهێنیه‌كی تر ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێـت، كاتێك عه‌بدولڵا ئۆجه‌ڵان گیرا ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌وڵی له‌سێداره‌دانی دا، به‌ڵام میتی توركی دژی ئه‌و هه‌وڵه‌ وه‌ستایه‌وه‌، رێگای نه‌دا ده‌وڵه‌تی توركیا عه‌بدوڵا ئۆجه‌ڵان له‌ سێداره‌ بدرێت، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ بوو كه‌ میتی توركی پێی وابوو كه‌ نابێت پارتی كرێكارانی كوردستان كۆتایی پێ بێت به‌ له‌سێداره‌دانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌ڵان و له‌ناو بردنی په‌كه‌كه‌، چونكه‌ له‌و بۆشایه‌دا حزبی تری كوردی دروست ده‌بێت و ده‌بێت هۆكاری پارچه‌كردنی توركیا، بۆیه‌ میتی توركیی پێی وابوو كه‌ باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و دۆخه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌ڵان زیندانی تا هه‌تایه‌ بكرێت و په‌كه‌كه‌ش له‌رێگای ئۆجه‌ڵان بخریته‌ ژێر ده‌ستی توركیا و له‌ چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی توركیا به‌كار بهێنرێت”.

هه‌روه‌ها نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری باكوری كوردستان (كه‌ماڵ بۆركای) ده‌شلێـ” ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ ئێستادا پارتی كرێكارانی كوردستانی پڕ كردووه‌ له‌ میتی توركی سه‌دان ئه‌ندامی میتی خستۆته‌ ناو رێزه‌كانی په‌كه‌كه‌، بۆیه‌ ئه‌م حزبه‌ له‌ ئێستادا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی میت دایه‌، جه‌میل بایكیش له‌ چه‌ندین شوێندا له‌ رووداوه‌كاندا كادیره‌كانی به‌ میتی توركی پێناسه‌ كردووه‌، وه‌ك ئه‌و پاسه‌وانه‌ی سه‌كینه‌ كه‌ له‌ فه‌ره‌نسا ساكینه‌ جانسز كوشت، بۆیه‌ بۆركای ده‌لێت، ئێستا له‌ناو په‌كه‌كه‌ دا به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی ئه‌و پارته‌ میتی توركن و خۆیان په‌كه‌كه‌ به‌رێوه‌ ده‌به‌ن”.

Back to top button