ئەردۆغان بەرەو هەڵدیرێکی نادیار دەچێت

ئەردۆغان جەنگی ئیستەنبولی دۆڕاند و پارتەکەی بەرەو کۆتاییە

 

سەرکەوتنی کاندیدی ئۆپەزیسیۆنی تورکیا ئیمام ئۆغلۆ لە هەڵبژاردنە دووبارەبووەکەی ئیستەنبول بەڵگەیەکی زۆر ڕوونە لەسەر ئەوەی شکستی  پارتی دەسەڵات کەوتە نێو دەستی ئۆپەزیسیۆن لەسایەی رەجەب تەیب ئۆردوغان کەوای کرد جەنگە ناوچەییەکەی گۆڕی بۆ ڕاپرسی لەسەر دەسەڵاتەکەی

 

لە هەڵبژاردنی یەکەم  کاندیدی پارتی گەڵی ئۆپەزیسیۆن ئیمام ئۆغلۆ سەرکەوتنی بە دەست هێنا بە جیاوازیەکی 0,25  لەسەر کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان بەن عەلی یڵدرم بەڵام لەگەڵ ناڕەزایی  ئۆردوغان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ، بە سەرپێچی کردن ناوزەردی کرد لێژنەی هەڵبژاردنەکان بڕیاری دا دووبارە بکرێتەوە

 

ئەردوغان لە چەندین بۆنە گوتی ئەوەی لە هەڵبژاردنی ئیستەنبول سەرکەوێ واتە لە هەموو تورکیا سەرکەوتووە بەڵام دووبارە بوونەوەی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکەی ئیمڕۆ گورزێكی کەمەر شکێن بۆ بوو ئۆردوغان و پارتەکەی وشرۆڤەکاران پێیان وایە ئەفسانەی ئۆردوگان و پارتەکەی بەرەو کۆتایی ئەچێت

Back to top button