نەجمەدین كەریم هۆشداریەك دەداتە چەند سەركردەیەكی یەكێـتی و رایدەگەیەنێـت خەلكی قبوڵی ناكات بە هۆی دۆڕان داوای دوو ئیدارەی بكەن

 

دوای ئەوەی یەكێتی لە هەڵبژاردنی رابردووی هەرێمی كوردستان توانی تەنها 21 كورسی پەرلەمانی بە دەست بهێنێت كەمتر لە نیوەی كورسیەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان, ئەمەش وایكر دكە یەكێـتی لە كاتی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت داوای زیاتری پۆستەكان لەو رێژە دەنگەی بە دەستیان هێناوە بكەن, چەند سەركردەیەكیشیان هەڕەشەی دوو ئیدارەییان لە هەرێمی كوردستانكرد, ئەگەر خواستەكانی یەكێـی بە جێ نەهێنن, پارێزگاری كەركووكیش رایدەگەیەنێت:” خەلكی قبوڵی ناكات بە هۆی دۆڕان داوای دوو ئیدارەی بكەن”.
نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك رایگەیاندووە: “بەهیچ شێوەیەك خەڵكی كوردستان لەو كەس و حزبانە‌ قبوڵ ناكات، كە بەهۆی دۆڕاندنیان و لەدەستدانی دەستكەوتەكانیان، هەڕەشەی دوو ئیدارەیی دەكەن، لە كۆتاییشدا زیانی هەرە گەورە هەر بە خۆیان دەكەوێت”.
پارێزگاری كەركووك دووپاتیشیكردەوە، وروژاندنی پرسی دوو ئیدارەیی تەنیا هەڕەشەیه و مەبەستی ئەو كەسانە بۆ پەردەپۆشكردنی ئەو هەڵانەیە كە لە 16ی ئوكتۆبەر كردوویانە، “چونكە خۆشیان دەزانن كە دووئیدارەیی دەمانگەڕێنێتەوە قۆناخێك، كە هیچ دەسەڵاتێكمان نەبوو و خەڵكی كوردستانیش ئەمە بەهیچ شێوەیەك قبووڵ ناكات”.

هەروەها گوتیشی: “باسكردنی دووئیدارەیی تاوانە و ناكرێت، چونكە كوردستان تەنیا موڵكی حیزبێك نییە”.

Back to top button