حكومهتی ههرێم بهفهرمی گەشتکردنی لەم کەسانە قەدەغە کرد
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم گەشتكردنی کارمەند و ئەفسەر و پۆلیسی هەرێم بۆدەرەوەی وڵات قەدەغە کرد.
وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە وەزیری پێشمەرگەشە بە وەكالەت گەشتكردنی كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ و پێشمەرگەی بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ هۆكار قەدەغەكرد، بەپێی نوسراوی ژمارە (9248) كە واژووی كەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەتی لەسەرە، تیایدا گەشتكردنی كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ و پێشمەرگەی بەبێ هۆكار قەدەغەكردووە.
ئەوەشی خستۆتەوروو، ماوەیەكە تێبینی دەكرێت ئەفسەران و كارمەندانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ هاتووچۆی وڵاتانی دەوروبەر دەكەن، هەندێكیان لەنێوان وڵاتانی دەروبەری هەرێم كاری بازرگانی دەكەن
لەنوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بەهەموو شێوەیەك هاتووچۆی ئەفسەران و كارمەندانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی و دیارینەكردنی هۆكاری سەردانەكەی قەدەغەیە.