نوری حەمهعهلی: ته‌نیا پێشمه‌رگه ده‌توانێت كۆتایی به مه‌ترسیی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر کەرکووک بهێنێت
فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری ڕۆژئاوای کەرکووک ده‌ڵێ، ته‌نها پێشمه‌رگه دەتوانێت كۆتایی به مه‌ترسیی داعش بۆ سه‌ر کەرکووک و ده‌وروبه‌ری بهێنێت.
نووری حەمه عه‌لی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری ڕۆژئاوای کەرکووک، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: “له سنووری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه داعش ناتوانێت هیچ جووڵه‌یه‌كی چه‌كداری بكات، جووڵه‌ی داعش ده كیلۆمه‌تر دووره له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، داعش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی عێراق سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه، بەشی زۆری ناوچه‌كه به شه‌و به‌ده‌ست تیرۆریستانی داعشه‌وه‌یه”.
هاووڵاتیان و فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ڵێن: “ته‌نیا هێزی پێشمه‌رگه ده‌توانێت جارێكی تر ئاسایش و ئارامی بۆ کەرکووک و ته‌واوی ناوچه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه.”
نووری حەمه عه‌لی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: “ئێمه به‌دڵنیاییه‌وه گوتوومانه، ته‌نیا پێشمه‌رگه ده‌توانێت ئاسایش و ئارامی بۆ ته‌واوی پێكهاته‌كانی کەرکووک بێ جیاوازی دابین بكات و مه‌ترسیی تیرۆریستانی داعش له‌سه‌ر ناوچه‌كه نه‌هێڵێت”.
حەمه عه‌لی گوتیشی: “چه‌كدارانی داعش به شه‌ودا چه‌ك هه‌ڵده‌گرن و ئه‌و كارانه‌ی مه‌به‌ستیانه دەیکەن، به ڕۆژیشدا جلوبه‌رگی مه‌ده‌نی دەپۆشن و خۆیان به هاووڵاتی نیشان ده‌ده‌ن، بۆیه پێویستی به هێزێكی سەربازیی به‌هێز هه‌یه کە سنوورێك بۆ كرداره‌كانی داعش دابنێت”.
له دووای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له کەرکووک تیرۆریستانی داعش، سوودیان له‌و بۆشاییه ئه‌منییه وه‌رگرتووه و جارێكی دیكه خۆیان ڕێك خستووه‌ته‌وه و په‌لاماری هێزه‌كانی عێراق و هاووڵاتییانی سڤیل ده‌ده‌ن.”
فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات: “داعش له کەرکووک و ده‌وروبه‌ری چه‌ندین شانه‌ی نوستوویان ڕێك خستووه‌ته‌وه و به‌رده‌وامن له خۆڕێكخستنه‌وه”.
فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری ڕۆژئاوای کەرکووک ده‌ڵێ: “كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی کەرکووک و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و دانانی پارێزگارێك به ده‌سه‌ڵاته‌كانییه‌وه و کارابوونەوەی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ڕۆشتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی عێراق له کەرکووک”.