حزبێكی كوردستان لە ترسی كەسێك ناوێرێت كۆنگرە ببەستێـت كە ئەو كەسە ئەندامی حزبەكە نیە.
دوای ئەوەی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی داوای لە دڵشاد گەرمیانی كرد كە بگەرێتەوە نێو كۆمەڵی ئیسلامی كە لە كۆنگرەی سێێ ئەو حزبە دەستی لە كار كێشابوویەوە, بەڵام داواكەی رەتكرایەوە, رەتكردنەوەی داوای ئەمیری كۆمەڵ لە كاتێكدایە كە ئەو حزبە دەیەوێت كۆنگرەی خۆی ببەستێت, نایشارنەوە ترسیان لە دەنگۆی دروستكردنی حزبێكی ئیسلامیە لە لایەن دڵشاد گەرمیانی بە پاڵپشتی دەنگە ناڕەزاییەكانی نێو كۆمەڵی ئیسلامی وای كرد كۆمەڵ تا ساڵیكی دیكە كۆنگرە دوابخات.
بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لە دوا كۆبوونەوەی سەركردایەتی حزبەكەی رایگەیاندووە كە پێویستە كار لەسەر رەوەتێكەوتنی دەست لەكاركێشانەوەكانی نێو كۆمەڵی ئیسلامی بكرێت, بە دڵنیایەوە دەست لەكار كێشانەوەی بەو شێوازە بەرفراوانە مانا و پەیامێكە بۆ كۆمەڵ كە دەبێت دەستی بداتە بەر و ئەو برینەی جەستەی كۆمەڵ تا نەزیف نەبووە چاك بكەین.
هەروەها لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئەمیری كۆمەڵ لە بارەی دڵشاد گەرمیانی بووە, كە چەندین جار نامەی بۆ ناردووەو پەیوەندی پێوەكردووە كە بگەڕێـتەوە نێو كۆمەڵ بەڵام داواكەی رەتكردۆتەوە, ناشی شارینەوە كە گومان دەكەین دەست لە كاركێشانەوەكان دڵشاد گەرمیانی لە پشت بێت و دەنگۆی دروستكردنی حزبێكی ئیسڵامی بە پاڵپشتی ئەو برایانەمان لە ئاراداهەیە.
هەر لە كۆبوونەوەكە بڕیار دەدەن تا چاككردنی دۆخی كۆمەڵ كۆنگرە بۆ سالێكی دیكە دوا بخرێت, چونكە مەترسی هەیە دوای كۆنگرەی سەركردەی دیكە بتۆرێن.
دڵشاد گەرمیانی، سەركردەی سەربازی و ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامی، بەھۆی شەڕی ڕێكخراوی تیرۆریستیی ئەنساڕولئیسلام و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵ لە ھەرێمی كوردستانی هەڵات، دواتر دڵشاد گەرمیانی لە كۆنگرەی سێیەمی كۆمەڵی ئیسلامی، دەستی لەكار كێشایەوە و خۆی بۆ ھیچ پۆستێك كاندید نەكرد.