كۆمیسیۆن: هیچ ئاواره‌یه‌كی كه‌ركووك ناتوانێت ده‌نگ بدات ئه‌گه‌ر بایۆمه‌تری نه‌كردبێت
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك تاوتوێ ده‌كه‌ن و كۆمیسیۆنیش ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كه‌ركووك رایگه‌یاند، هه‌ر ئاواره‌یه‌ك بایۆمه‌تری نه‌كردبێت مافی ده‌نگدانی نامێنێت.
به‌رپرسانی كۆمیسیۆن له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایانگه‌یاند، به گوێره‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن، كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا 12 كورسییه. ئه‌وانه‌ی له لیستی تۆماری ده‌نگده‌راندا ناویان هه‌یه و له 2005 ده‌نگیان داوه ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و به‌رپرسانه، كۆمیسیۆن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبووه‌ته‌وه و قسه له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه پێداچوونه‌وه بكرێت به لیستی تۆماری ده‌نگده‌ران و به گوێره‌ی یاسا هیچ هاووڵاتییه‌ك نابێت له مافی ده‌نگدان بێبه‌ش بكرێت.
به گوێره‌ی زانیاری كۆمیسیۆن، تا ئێستا زیاتر له 600 هه‌زار هاوڵاتی تۆماره‌كانیان نوێكردووه‌ته‌وه و ده‌توانن له ده‌نگداندا به‌شداربن. هه‌روه‌ها ملیۆنێک و 11هەزار هاووڵاتی کەرکووک مافی دەنگدانیان هەیە.
له‌و ژماره‌یه‌ش به رێژه‌ی %65ی ده‌نگده‌ران بایۆمەتریان کردووە، کە ڕێژەیەکی زۆرە بە بەراورد لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
به‌رپرسانی كۆمیسیۆن راشیانگه‌یاند، هیچ ئاوارەیەک مافی ده‌نگدانی نابێت، ئەگەر بایۆمەتری نەبێت. هەڵبژاردنەکە لە مانگی نیسانی 2020 ئەنجام دەدرێت و پرۆسه‌ی دەنگدان ئەلیکترۆنی دەبێت.
له مادده‌ی ی35 یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا، تایبه‌ته به كه‌ركوك داوای پێداچوونه‌وه به تۆماری ده‌نگده‌راندا كراوه، ئه‌گه‌ریش له‌و ماوه‌یه نه‌كرا، لانیكه‌م له شه‌ش مانگ دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵبژێردراو ئه‌و هه‌نگاوه بنرێت.
هه‌روه‌ها بڕگه‌یه‌ك بۆ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكه دانراوه دوای هه‌ڵبژاردن، به‌جۆرێك ئه‌نجومه‌ن میكانیزمێك دابنێت بۆ دابه‌شكردنی پۆسته باڵاكان.