ئەردۆگان رووبەرووی شكستێكی دیكە دەبێتەوە 85 پەرلەمانتاری لێ جیادەبنەوە
دوای ئەوی ئاك پارتی حزبەكەی ئەردۆگان لە گەورەترین شاری توركیا ئیستەنبۆل شكستی هێنا سەرۆكی شارەوانی ئەو شارەی لەدەستدا لە ئێستادا لەگەڵ دەنگۆی دروست بوونی دوو حزبی دیكەی سیاسی لە توركیا حزبەكەی ئەردۆگان كەوتۆتە ژێر فشاری داڕمانی جەماوەری و سیاسی بە جۆرێك دەنگۆی جیا بوونەوەی 85 پەرلەمانتاری ئەو حزبە لە پەرلەمانی توركیا هەیە.
یەنی چاغ راوێژكاری سەركۆماری پێشووی توركی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی بۆ رۆژنامەیەكی توركیا ئاشكرای كردووە، لە داهاتوویەكی نزیكدا عەلی باباجان پارتە تازەكەی دادەمەزرێنێ.
یەنی چاغ راوێژكاری سەركۆماری پێشووی توركی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی بۆ رۆژنامەیەكی توركیا ئاشكرای كردووە، لە داهاتوویەكی نزیكدا عەلی باباجان پارتە تازەكەی دادەمەزرێنێ.
ئەحمەد تاكان راوێژكاری عەبدوڵا گویل سەركۆماری پێشووی توركیا ئاشكرای كرد، لە داهاتوویەكی نزیكدا هەر یەك لە عەلی باباجان و ئەحمەد داودئۆغلو دوو پارتی تازە دادەمەزرێنن.
باسی لەوەش كردووە كە هەموو رێكارەكانی دامەزراندنی ئەو دوو پارتە كۆتایی هاتووە، تەنانەت دروشمەكانیشیان ئامادەیە، بەڵام هەوڵێك هەیە تا باباجان و داودئۆغلو یەك بگرن و یەك پارت دابمەزرێنن، بەڵام ئەگەر نەگەیشتنە رێككەوتن، ئەوكات هەر كەس بە جیا پارتەكەی خۆی رادەگەیەنێ.
بە گوێرەی گوتەكەی تاكان، عەلی باباجان كە لەلایەن عەبدوڵا گویلەوە پشتیوانی دەكرێ، 45 ئەندام پەرلەمانی ئاكپارتی لەگەڵدایە، هەروەها ئەحمەد داودئۆغلو نزیكەی 40 ئەندام پەرلەمانی ئاكپارتی لەگەڵدایە، بە راگەیاندنی دوو پارتە نوێیەكە، ئەو ئەندام پەرلەمانتارانە لە ئاكپارتی جیادەبنەوە.
بەم هۆیەوە چاوەڕێ دەكرێ ژمارەی كورسییەكانی ئاكپارتی بۆ 214 كورسی كەم بێتەوە، ئەگەر كورسی مەهەپەی بخرێتە سەر، كە ئێستە هاوپەیمانن، ئینجا دەگەنە 264 كورسی، بەمەش هەردوو پارت زۆرینەی پەرلەمان لە دەست دەدەن، ئەوكات هەڵبژاردنی پێشوەختە دەبێتە ئەگەرێكی بەهێز و پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە.
شایەنی باسە, ئاكپارتیی دەسەڵاتداری توركیا كە لە پەرلەمانی وڵاتەكەدا خاوەنی فراكسیۆنێكی 294 پەرلەمانتاریە، لە كۆی 600 پەرلەمانتاری وڵاتەكە، كودەتایەكی سپی بەسەردا دەكرێت و 80 ئەندام پەرلەمانی لێ جیا دەبێتەوە.
بڕیارە ئەو 80 پەرلەمانتارەی ئاكپارتی لە فراكسیۆنی حزبەكە بچنە دەرەوە و پەیوەندی بەو دوو حزبە نوێیەوە بكەن كە بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا دابمەزرێن.