ئاخۆ سوپای ئەسەد جەنگی دەست پێکردووە دژی تاران ؟
ڕۆژنامەی ” سفابۆدنایا براسای ڕوسی ” گوتی لە 26 ئەم مانگە ڕووبەڕووبوونەوەیەك نێوان هێزەکانی سوریا و کۆمەڵەیەکی شیعی جۆراوجۆر ڕوویدا لە شاری مەیادین لە ڕۆژهەڵاتی سوریا
ڕۆژنامەکە ڕوونیشی کردەوە بارودۆخەکە ئاڵۆزتربوو کاتێك هێزێکی سەربازی سوریا هەوڵیاندا دەستبەسەر ناوچەیەکی شاری مەیادین بگرن بەڵام هەوڵەکەیان شکستی هێنا پاش ئەوەی لیوای فاتمیەکانی شیعە کە کۆنترۆڵی شارەکەیان لە دەستە بەرپەچیان دانەوە و شەش سەربازی سوریان کوشت و چەندین کەسیان لێ بریندار کردن
ئەم پێکدادانە جاری یەکەم نەبووە و لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی هاوشێوە لە نێوان هەردوولا لە شاری ئەلبوکەمال پێش چەند حەفتەیەك شەڕێکی قوڕس ڕوویدا و لە ئەنجام دا چەندین کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە و ئەم گرفتانە جێ سەرسوڕمان نین چونکە خەڵکی سوریا عەلمانین بە پێچەوانەی خەڵکی ئێران کە توندڕەون بەڵام لەبەر بەرپابوونی چەنگ ناچاربوون لەگەڵیان بسازێن