ئه‌مریكا هێزی تایبەتی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عێراق كرد
میدیاکانی عێراق له زمان سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی سەربازی له پارێزگای ئه‌نبار بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هێزێكی نوێی تایبەتی لەشکری ئه‌مریكی به هەموو كه‌ل و په‌ل و پێداویستی سه‌ربازییه‌وه، لە بنكه‌ی سه‌ربازی “عه‌ین ئه‌سه‌د” له رۆژئاوای ئه‌نبارجێگیر بوون
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه‌نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت گوتوویه‌تی: “ئه‌و هێزه ئه‌مریكییه‌ی ئه‌مڕۆلە بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د جێگیر کراوون ، سه‌ربازه‌كانیانژ له رێگه‌ی ئاسمانی ولە رێگه‌یەکی دوو لە ده‌روازه‌ی سنووریی ویشکاییەوە گه‌یشتوونەتە ئەوێ ، كه یه‌كێكیان ده‌روازه‌ی تایبەتی نێوان عێراق و ئوردنه”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هەروەها ئاشكرای كردووه، “نزیكه‌ی 100 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی وەک هەمەر و پاجەر گه‌یشتوونه‌ته بنكه‌كه و مه‌به‌ست له زیادكردنی ئه‌و هێزانه بۆ مه‌شق و راهێنان و پاڵپشتكردنی ناوچه سارای رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نباره”.
جێگەی ئاماژەیە بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێته 108 كیلۆمه‌تری رۆژئاوای شاری رومادیی سه‌نته‌ری پارێزگای ئه‌نبار.