هۆشداری درا لە هاوپەیمانیەکی نوێ نێوان قاعیدە و ئێران

 

 

لێدانی دەهۆڵی جەنگ لە کەنداو ئەگەری ڕووبەڕووبونەوەشی نەبێت  لە نێوان ئەمریکا و ئێران ئەوە پاڵ بە پەیوەندیەکانی قاعیدە و ئێران دەبات بەرەو ئاراستەیەکی نوێ

 

لە ڕاپۆرتێکی دەزگای بەرگری لە دیموکراسیەکان لە واشنتۆن هاتووە  گرژی و ململانێیەکانی کەنداو وادەکات تاران هەنگاوی نوێ دەبڕێت  بۆ دووبارە هاریکاری کۆمەڵە توندڕەوەکان کە هەمیشە ئامادەن بۆ هەر کارێك لە بەرژەوەندی خۆیان بێت

 

مێژووی هاوکاری نێوان قاعیدە و ئێران دەگەڕێتەوە بۆ نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوو ، بەتایبەتی پاش تەقینەوەکانی 11  سپتامبەری ئەمریکا،  ئەو کات سەرکردەکانی قاعیدە و خودی ئوسامە بن لادن و کوڕەکانی حەمزە و سەعەد ڕوویان کردە ئێران و لەوێ خۆیان حەشاردا تا هەڵگیرساندنی جەنگی ئەمریکا لە عێراق لە ساڵی  2003 ئەو کات ئێران داوای لە قاعیدە کرد هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا دەست پێبکەن

Back to top button