حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکات
دەقی پەیامەکە
به‌ڕێز جه‌نابی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سڵاوێكی گه‌رم..
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت و پێكهێنانی نۆیه‌مین كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له به‌ڕێزتان و جێگری سه‌رۆك و وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێ ده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین، ئومێده‌وارین پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ببێته فاكته‌ری سه‌قامگیری و ئارامی، له ئاست چاوه‌ڕوانی و خواستی خه‌ڵكی كوردستان بێت.
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پشتگیری له جێبه‌جێكردنی هێڵه گشتییه‌كانی كاری كابینه‌ی نوێ ده‌كات، كه چاكسازی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و خزمه‌تگوزاری له پێشه‌وه‌ی كاره‌كانی خۆی داناوه، بێگومان جێبه‌جێكردنی ئه‌و كارنامه‌یه ده‌سته‌به‌ری پێشكه‌وتن و حوكمڕانییه‌كی سه‌ركه‌وتوو و به‌ڕێوه‌بردنێكی باش ده‌كات و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌باته قۆناغێكی نوێ.
دووباره هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.
له‌گه‌ڵ رێز و پێزانینمان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.