دوای سزاكانی ئەمریكا یەكێتی ئەوروپاش سزای توركیا دەدات

 

ئەندامانی یەكێتی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتن لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنی سزایانە دژی توركیا لەنێوانیان دا كەمكردنەوەی دەڕماڵە داراییە دیاری كراوەكانی بەهۆی چالاكیەكانی هەڵكەندن و گەڕان بەدوای گازی سرووشتی لە نزیك كەنارە ئاویەكانی قوبرس كە شارەزایانی بواری نەوت پێیان وایە نزیكەی 227 ملیار مەتر چوار كۆشە ی گازی سرووشتی لێ هەیە

وزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا بڕیاریان دا بە ڕاگرتنی دانوستاندنەكانی كڕینی فڕۆكە و كۆتایی هێنان بە كۆبوونەوە سیاسیە باڵاكانی نێوان توركیا و ئەوروپا و كەم كردنەوەی دەرماڵە داراییەكانیان بۆ توركیا كە كاندید بوو بۆ ئەندامیەتی یەكێتی ئەوروپا

Back to top button