یەکێتی خۆی بۆ ئەنجامدانی ساختەکاری لە هەڵبژاردنی کەرکووك ئامادە دەکات

یەکێتی لە ڕێگەی کۆکردنەوەی کارتی دەنگدانەوە، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی نیسانی ٢٠٢٠ دەکات.

شوان محەمەد، کارگێڕی لقی ٢٢ی پارتی لە گەرمیان ڕایگەیاند: زیاتر لە مانگێکە یەکێتی لە ڕێگەی موختاری گەڕەکەکانەوە کە ئەندامی کۆمیتە و مەڵبەندەکانی خۆیانن، لە سنوورەکەدا بە شێوەیەکی ڕێکخراو دەستیان بە کۆکردنەوەی فۆرمی ئازووخە و ناسنامەی باری کەسیی ئەو خێزانانە کردووە کە مادەی ١٤٠یان کردووە، یان نفوسیان کەرکووکە“.

محەمەد ڕوونیشی کردەوە: زۆر جار لە ناوەندەکانەوە ئاگاداری بڵاو دەکەنەوە و قوتابخانەیەک یان شوێنێکی دیکە دیاری دەکەن، داوا لەو خەڵکە دەکەن کە دەنگیان لە کەرکووکە، نفوس و فۆرمی بایەعییەکانیان بێنن و فۆرمەکە پڕ بکەنەوە، لە فۆڕمەکەشدا داوای ناو، ژمارەی ئەندامانی خێزان و گەڕەکیش دەکات“.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌ یه‌كێتی به‌ ڕێگه‌ی فۆرمەکە لەلایەن خودی موختارەکانەوە دروست كردووه‌ و خه‌ڵك هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ و پێیانی ڕاگه‌یاندووه‌ (ئایا دەتەوێت ببیتە کارمەند لە کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنی عێراق؟)، ئامانج لەم پرسیارەش جگە لە فریودان ھیچی دیکە نییە، ئەگەرنا موختار چ پەیوەندی بە دامەزراندنی ھاووڵاتییان لە کۆمیسۆنی باڵای عێراقەوە ھەیە“.

67111627_2282972375302701_4426838992603840512_n67149615_515702392504590_3885214947671539712_n

Back to top button