بەریتانیا کەشتیەکانی تیجاری خۆی لە گەرووی هورمز دەپارێزێت
بەریتانیا ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند هێزەکانی دەریایی وڵاتەکەی ، هەموو ئەو کەشتیە بازرگانیانەی بە ئاڵای بەریتانیاوە لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕ دەبن ، دەخاتە ژێر چاوەدێری ئەمنی خۆیەوەو دەیانپارێزێت لە هێزەکانی سوپای پاسداران .
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا دەڵێت : ئەو بڕیارە بۆ ئەوەیە ئازادی و ئاسایش لە گەرووی هومز دابین بێت و ئیتر نەوت هەڵگرەکان نەکەونە بەر هەڕەشەی ئێران .
وتەبێژی حکومەتی بەریتانیا لەم بارەوە گووتی : هێزی دەریایی پاشایەتی بەریتانیا لە سەری ئەمر کراوە بۆ پاراستنی کەشتیەکانی بەریتانیا کە بەهەر شێوەیەک دەیانەوێت لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕ بن .
هەموو کەشتی بارزگانی و نەوت هەڵگرەکانیش لە سەریان واجبە هێزی دەریایی بۆ پاراستنی خۆیان ئاگادار کەنەوە .