لایەنە کوردییەکان مەترسیەکانی هەڵبژاردنی کەرکوک تاوتوێ دەکەن
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژە یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسەند کرد و ڕایگەیاند لە ڕۆژی ١ی نیسان هەڵبژاردنەکان دەست پێدەکات ، هەر بۆم بۆنەوە ئەمڕۆ لایەنە کوردییەکان کۆبوونەوەیەکیان لە کەرکوک بەرێوە برد بۆ دەستنیشان کردنی مەترسیەکانی سەر ئەو پرۆسەیە ، چوونکە سەرەڕای لەبەرچاو گرتنی تایبەتمەندییەکانی کەرکوک لە بووای ئەمنی و ئاسایشەوە ، کەرکوکیش وەک هەمو پارێزگاکانی تر هەڵبژاردنی تێدا بەرێوە دەچێت .
جێگەی ئاماژەیە خیانەکەی ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بە ئێستاشەوە کێشەی گۆڕینی دیمۆگرافی شارەکەی کردۆتە مەترسیەکی گەورە بۆ سەر شارەکە .
محەممەد جەلیل ، بەڕێوەبەری هەڵبژاردنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لەم بارەوە بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا کرد ئامانج لەم کۆبوونە پێک هێنانی هاودەنگی بوو نێوان لایەنە کوردیەکان بۆ ئەوەی ئەگەر بە یەک لیستیش نەچووینە سەر سندووقی دەنگدان با یەکدەنگی بکەینە پێوەوەری داهاتوومان .
محەممەد جەلیل سەبارەت بە بەشدرای نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی ، پارتی بەشداری نەکردووە بەڵام بە نامەیەک ئاگاداری کردووینەوە ئەوان لە گەڵ یەکدەنگی و یەک لیستی کوردن