وەزیری دەرەوەی نوێی بەریتانیا سەبارەت بە ئێران ڕای جیاوازی هەیە

 

 

دۆمینیک ڕاب ، وەزیری نوێی دەرەوەی بەریتانیا سەبارەت بە چۆن هەڵوێست گرتن لە هەنبەر ئێران گووتی ، بە پەلە بڕیار نادەم .

پەرلەمانتارێکی بەریتانیش پێشبینی ئەوە دەکات بەزووترین کات بەریتانیا ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران بەجێ دێڵێت.

دۆمنیک ڕاب رۆژی چووارشەممە هاوکات لە گەڵ دەستپێکی کابینەی موریس جانسۆن وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وەک جێگرەوەی جێرمی هانت کرایە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا .

راب لە وڵامەکانی بۆ پەیامنێران سەبارەت بە ئێران گووتی بە پەلە بڕیار لە سەر ئێران نادەم بەڵام زۆر بە وردی سەرنجی هەمو ئەو ڕاپۆرتانە دەدەم کە لە هەمبەر ئێران دەگەنە دەستم .

لە درێژەدا گووتی : من ساڵەکانی ٢٠٠٠ تاکو ٢٠٠٦ وەک ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە سەر ئێران کارم کردووە ، دەشزانم ئێران پرسێکی گرینگە بۆیە بەو پەڕی هەستیاریەوە تاوتوێی کێشەکانی ئێران دەکەم

Back to top button