شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا : لەبارەی به‌رده‌وامبوونی ته‌عریب له کەرکووك هۆشداری دەدات
ئه‌ندامێکی لیژنەی ئاسایکردنەوەی کەرکوك گوتی پرۆسه‌ی ته‌عریب له سنووری کەرکووك به‌رده‌وامه و ئەوان حكوومه‌تی عێراقیان ئاگادار كردووەته‌وه و حکوومەتی عێراق له‌و كاره به‌رپرسیارە و ئه‌گه‌ر ته‌عریب به‌رده‌وام بێت گرفتێكی گه‌وره له نێوان پێكهاته‌كاندا دەکەوێتەوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی کەرکووك ڕاگەیاند، پێویسته پرۆسه‌ی ته‌عریب ڕابگیرێت و حكوومه‌تی عێراق ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه هه‌ڵبگرێت و له به‌غداش قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كردووه، ئه‌گه‌ر ته‌عریب ڕانه‌گیرێت گرفتی گه‌وره دەکەوێتە نێوان پێكهاته‌كانەوە و پێش ئه‌وه‌ی زیان به‌كورد بگات زیان به عه‌ره‌بی ڕەسەن ده‌گات، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین ته‌عریب ڕابگیرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: هەندێك لە هێزەکانی عێراق له به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی پارەدا عه‌ره‌ب هاورده ده‌كه‌ن و هاوكارییان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رنا عه‌ره‌ب ناتوانێ بچێته سنووری کەرکووك بۆ ته‌عریبكردن، تەواوی ئەو كرده‌وانه‌ی له سنووری کەرکووك ڕوو ده‌ده‌ن ته‌نیا کاری داعش نین و هه‌ندێك هێزی میلیشیا پشتگیری‌یان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه كاكه‌یییه‌كان و گونده‌كانی داوده و تاڵه‌بانیی سنووری داقووق چۆڵ بكرێن و كورد له‌و ناوچانه نه‌مینێت و به به‌رنامه ئه‌و كاره ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌عریب له‌و ناوچانه‌ش بکرێت.