چێن : کەسانێکی سەربە وڵاتانی رۆژئاوایی لە هەوڵی ئەوەدان ئاسایش و ئارامی هۆنگ کۆنگ تێک بدەن

حکومەتی چین رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند دەستانێکی سەر بە وڵاتانی رۆژئاوایی، هۆکاری گێرەشێوێنی (هۆنگ گۆنگ ) ن چوونکە چاویان بە پێشکەوتنەکانی چین هەڵنایە .
یانگ گوانگ ، وتەبێژی ئۆفیسی کاروباری هۆنگ کۆنگ و ماکائۆ وێرای ئەوەی دڵنیایی دا بە زوترین کات ئارامی بۆ ئەو شارە دەگەڕێتەوە گووتی داوا لە دەسەڵاتی ناوچەیی دەکەم ئەوانەی دەستیان لەم ئاژاوەگێڕیەدا هەیە بەتوندی سزا بدات .
هاوکات لە گەڵ بڵاوبوونەوەی قسەکانی ئەو بەرپرسە خۆپیشاندانەکان بەردەوامیان هەیە و ژیان و گوزەرانی خەڵکی خستۆتە ژێر کاریگەری خۆیەوە .
پۆلیسی هۆنگ کۆنگ رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند تا ئێستا 49 خۆ پیشاندەریان دەست بەسەر کردووە بەڵام لە هەمانکاتیشدا پۆلیس دەڵێت خۆپیشاندەران پەنا دەبەنە بەر توند و تیژی زیاتر