تاقانەیەكی ئەنفاڵ: ئەفسەرە عێراقیەكە داوای لێبوردنی نەكرد
دوای ئەوەی ئەمرۆ كەس و كاری ئەنفالكراوان چوونە سەر رووفاتی گۆڕەبە كۆمەلەكەی سەماوە, ئەگەر چی دوو راوێژكاری سەرۆكایەتی كۆمار یاوەری دەكردن بەڵام ئەفسەرێكی عێراقی داوای لە یەكێك لە تاقانەكانی ئەنفاڵكرد كە ئاڵای كوردستان لە ملی بكاتەوە كە وەك ملپێچ كردبوویە ملی, بەڵام راوێژكارانی سەرۆك كۆمارهیچ هەلوێستێكیان نەنواند دواتریش یەكێك لە راوێژكارەكان رایگەیاندبوو كە ئەفسەرەكە داوای لێبوردنی كرد, بەڵام تاقانەیەكی ئەنفاڵ رایدەگەیەنێت ئەو ئەفسەرە بەهیچ شێوەیەك داوای لێبوردنی نەكرد و ئامادەش نەبووە داوای لێبووردن بكات.
حەسەن عەلی فەرەج، تاقانەی راگەیاند ” دوای ئەوەی ئەفسەرەكە داوای لە من كرد كە ئاڵای كوردستان لە ملم دابگرم, سالار مەحمود بە ئەفسەرەكەی گوتبوو میدیا بابەتەكەی گەورە كردووە پێویستە داوای لێبوردن بكەیت, بەڵام ئەفسەرەكە بێدەنگ بووە و داوای لێبوردنی نەكرد, ئەمە لەكاتێكدا سەرۆكی كۆمەڵەكەمان پەیوەندی پێوەكردم كە سالار مەحموود، راوێژكاری سەرۆككۆمار پێی راگەیاندووە ئەو ئەفسەرە داوای لێبووردنی كردووە، بەڵام سالار مەحموود هیچی بە خۆم نەگوتووە”.
ئەو تاقانەیەی ئەنفال راشیگەیاندووە:” لە دوێنێوە ئاڵاكە بەسەر شانمەوە بووە كە چوومەتە چەندین شوێ، لەوانە لە نوگرە سەلمان و قەلای شەهیدان و تەنانەت هوتێلەكەی سەماوەش ماینەوە كەس قسەی پێنەكردووین جگە لەو ئەفسەرە.
دوای دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵی ئەنفالكراوان لە بیابانەكانی سەماوە، 35 كەس لە كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال چوونە سەماوە، ئەمڕۆش لەنزیك گۆڕە بە كۆمەڵەكە ئەفسەرێكی حكومەتی عێراق، داوای داگرتنی ئاڵایەكی كوردستانی كرد كە وەك ملپێچ لە ملی گەنجێكی تاقانەی ئەنفالدا بوو.