سبەی مەراسیمی ۳٦ـەمین ساڵیادی جینۆسایدی بارزانیەکان لە بارزان بەڕێوەدەچێت

 

وەزارەتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی شارۆچکەی مێرگه‌سۆر سبەی لەژێر دروشمی (له‌ جینۆسایده‌وه‌ بۆ ئارامی و ژیان)، ڕێوڕه‌سمی (۳٦)ەمین ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییه‌كان سازدەدات.

فوئاد عوسمان، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان، لەو بارەیەوە ڕایگه‌یاند: ” بەبۆنەی ۳٦ـەمین ساڵیادی جینۆسایدی بارزانیەکان سبەی له‌ گۆڕستانی جینۆسایدكراوی بارزانییه‌كان له‌ بارزان، ڕێوڕه‌سمێک به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا چه‌ند گوتار و چالاكییه‌كی هونه‌ری پێشكه‌ش ده‌كریت”.

گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان گوتیشی: ” بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم نوێنەرایەتی و کونسولخانەکانی وڵاتان لە هەولێر بانگهێشت کراون بەو هیوایەی بتوانین ڕێوڕه‌سمێك به‌ڕیوه‌ببه‌ین كه‌ له‌ ئاست گه‌وره‌یی شه‌هیداندا بێت”.

Back to top button