سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە داوای مەشق پێکردنی سوریەکان دەکات و ناردنیان بۆ شەڕ لە سـوریا
لە لێدوانێکی سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرەی پێشوو مەلیح کۆکجك کە ناڕەزایی لێ کەوتەوە لە تورکیا داوای پــڕ چەك کردنی سوریەکانی کردووە ئەوانەی لە وڵاتەکەی ئەژین و گەڕاندنەوەیان بۆ سوریا
کۆکجك کە هاوپەیمانێکی نزیکی ئەردۆگانە لە تویتێکی خۆی لە سایتی تویتەر دا پشتگیری لە بیرۆکەی مەشق پێکردنی گەنجەکانی سوریا ئەوانەی تەمەنیان لە خوارووی 35 ساڵە لە سەربازگەیەکی نێو خاکی تورکیا و دواتر ڕەوانەی سوریا بکرێن بۆ شەڕکردن
کوکجیك کوتیشی ئەوەی تووڕەم دەکات گەنجەکانی سوریان ئەوانەی لە تەمەنی سەربازی دان و لە قاوەخانە و لە کەنار دەریا کات بەسەر دەبەن و من دژی هەبوونی خەڵکی سوریا نیم لە وڵاتەکەم وەك پەنابەر بەڵام تووڕەییم لەوەدایە ئێمە دەجەنگین بۆیان ئەوانیش لە قاوەخانە و کەنار دەریا پاڵکەوتوون بەڵام ئەو بیرۆکەیە لە لایەن وەزیری ناوەخۆی تورکیا سلێمان سوێلۆ ڕەت کرایەوە