ئەفسەرەکەی سەماوە بە رێکاری یاسایی دەبێت وڵامدەر بێت

 

 

 

ئەو ئەفسەرە شۆڤینیەی لە سەر گۆڕی بە کۆمەڵی ئەنفالکراوانی کورد لە بیابانەکانی سەماوە ، داوای لادانی ئاڵای پێرۆزی کوردستانی کرد ، ڕێکاری یاسایی بۆ گیراوەتەبەر ، لە هەمانکات دا لە دووای داوای لێبوردنی پارێزگاری موسەننا  سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی دەکات .

 

فەوزی هەریری ، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە لێداونێکدا بۆ پەیامنێران گووتی : کرداری نابەجێی ئەفسەرێکی عێراقی وەک بێڕێزی بە ئالای کوردستان مایەی نیگەرانییەو کاردانەوەی تایبەتیشی لێکەوتۆتەوە ، بەڵام سوپاسی پاریزگاری موسەننا دەکەیین لە دووای داوای لێبوردن بە رێکاری یاسایی ئەو ئەفسەرەی خستۆتە ژێر پرسیارەوە

Back to top button