کۆچکردنی کریستیانەکانی عێراق بەردەوامە

کریستیانەکانی عێراق خەمی گەورەیان چۆن جێ هێشتنی عێراقە و لە دەرفەتێک دەگەڕین ، ئەوە قسەی جۆزێف سلێوا ، پەرلەمانتاری پێشووی عێراقە لە کریستیانەکان .
لە هامەنکاتدا سلێوا ئاماژە بە ساڵی 2003 دەکات و دەڵێت لەو کاتەوە حکومەتەکانی دەسەلاتدار تایفی بوون و تەنیا بیریان لە بەرژەوەندی پرسەکانی ئایدۆلۆژیایی خۆیان کردۆتەوە .
بە پێی ئەو زانیارانەی لە ڕاگەیەندراوەکانەوە بڵاو بوونەوە ، وێرای هەوڵی بەردەوامی ڤاتیکان بۆ مانەوەی کریستیانەکان لە ناو عێراقدا بەڵام ئەوان سوورن لە سەر جێ هێشتنی عێراق و زۆریشیان تا ئێستا کۆچیان کردووە .