داوای دەست لە کار کێشانەوەی خامنەیی دەکرێت

چالاکوانانی کورد و عەرەبی ئێران داوای دەست لەکارکێشانەوەی خامنەئی دەکەن و حکومەتێکی فیدراڵیان دەوێتد

 

لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا 14 چالاکوانی کورد و عەرەبی ئێرانی داوایان کرد ڕابەری دینی ئێران عەلی خامنەئی دەست لەکار بکێشێتەوە  و دەوڵەتێکی دیموکراتی فیدراڵ دابمەزرێت ، چونکە نەتەوە جیاوازەکانی ئێران ڕوبەڕوی چەوسانەوەی ئایینی و مەزهەبی و سیاسی و کەلەتوری و زمانەوانی بوونەتەوە .

 

بەیاننامەکە دووپاتی کردەوە کە کورد و عەرەب هەست بە ئازاری قوربانیانی جینوسایدی دەکەن ئەوانەی دژی سەرانی ڕژێمی ئێران وەستانەوە و ئێمە ئازادی ڕادەربڕینمان نییە و تەنانەت ناتوانین بە زمانی دایك بدوێن و ئێستا زۆرینەی بڕیارەکانی لەسێدارەدان دەرحق چالاکوانە کورد و عەرەب و بلوچی و تورکەکان ئەنجام دەدرێت و ناڕەزاییەکانی ساڵی 2018 ئاشکرای کرد کە هێزەکانی ناوەندی ئێران ناتوانن دەسەڵاتی ئێران بگۆڕن بێ پشتیوانی نەتەوەکانی دیکە  .

 

سەرچاوە : العربیە نیت

Back to top button