ئەمریکا 90 رۆژی مۆڵەت بۆ هوواوی درێژ کردەوە

 

 

وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند ، کۆمپانیای هوواوی بۆ ماوەی 90 رۆژیتر دەتوانێت کەل و پەلی پێویست لە کۆمپانیا ئەمریکیەکان بکرێت بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتگوزاری بگەێنێتە مشتەریەکانی خۆی .

 

ئاژانسی رۆیتەرز لە زمان دوو سەرچاوەی باوەڕ پێکراو ئاشکرای دەکات ، ئەو مپڵەتە تەنیا بۆ ماوەی 90 رۆژەو درێژ ناکرێتەوە .

 

چەند مانگێک پێشتر ئەمریکا ناوی هوواوی خستە لیستی ڕەشی خۆی بە تۆمەتی ئەوەی ئەم کۆمپانیایە دەستی کردووە بە سیخوڕی بە سەر ئەمریکاوە ، بەڵام چین ئەم تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە .

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە فەرمانێکی تایبەتدا گووتی هەموو ئەم کۆمپانیایانەی بەرهەمی هوواوی بەکار دێنن ئەگەری سیخوڕیان لەسەرە ، ئەم فەرمانە ڕاستەوخۆ هەڕەشە بوو لە کۆمپانیای هوواوی .

Back to top button