ژمارەی تیرۆریستە بیانیەکان کە لە هەرێمی کوردستان دەستگیر کراون ئاشکرا دەکرێت

 

 

 

دادگاى لێکۆڵینەوەى ئاسایشى هەولێر (277) کەسی لە دەستگیرکراوانی تیرۆریستی بیانی لە هەرێمی کوردستان ڕادەستی دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا کردۆتەوە ، دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەولەتیەکان لەم بارەوە بۆ ڕاگەیاندنەوکان گووتی : جیا لەو 277 کەسە 576 دەستبەسەرکراوی تریش لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێرەوە ڕادەستی دادگای روسافە کراون .

 

لە بەشێکی تری زانیاریەکانیدا ، زێباری دەڵێت : لەم چەند ساڵەی دوواییدا بە تۆمەتی کردەوەو پێوەندی بە تیرۆریستانەوە لە ناو هەرێمی کوردستان 15 هاووڵاتی تورک ، 3 ئاڵمانی ، 3 ڕووسی و 2 کەسی ئازەربایجانی دەستگیر و ڕەوانەی ولاتەکانی خۆیان کراونەتەوە . هەروەها دەڵێت کەسێکی بەڕەگەز ژاپۆنیش بە ناوی  “کۆسۆکی سۆنیۆکا ” کەوەک رۆژنامەنووس خۆی ناساندبوو ، دەستگیر کراوەو رادەستی ولاتەکەی کراوەتەوە .

 

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە کۆتاییدا دەڵێت ،30 ئافرەتیش هەر لە پێوەندی بە تیرۆریستانەوە  دەستگیرکراون، کە لەناویاندا 8 ئافرەتیان یان سزایان وەرگرتووەو   6 کیژی لاویش دەستگیرکراون.

Back to top button