زەریف : ئێران ئامادەیە تاوتوێی پێشنیاری نوێی ئەتۆمی فەڕەنسا بکات

 

 

 

زەریف لە نەرویج ڕایگەیاند ئێران پێشنیاری نوێی فەڕەنسا سەبارەت بەرێکەوتنی ئەتۆمی بە هەند وەردەگرێت و ئامادەیە لەم بارەوە لە گەڵ ئەم وڵاتە هاوکاری بکات

 

وەزیری دەرەوەی ئێران وا بڕیارە رۆژی هەینی بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ ئیمانۆئێل  ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و ژان لۆدریان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەردانی فەڕەنسا بکات .

 

زەریف سەبارەت بە پێشنیارەکانی فەڕەنسا دەڵێت ئێمە بە نیازین زۆر بە جدی کار لەسەر ئەم پێشنیارە بکەیین .

Back to top button