موراد قەرەیلان پشتگیری پەیامی سەرۆک بارزانی دەکات
پاش سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ دەڤەری چۆمان ، کە لە وتارێکدا سەبارەت بە کیشەکانی ئیستای ناوچەکە و بوونی هێزەکانی ( پەکەکە ) بۆ خەڵک قسەی کرد ، موراد قەریلان هەڵویستێکی تایبەت دەگرێت و داوا لە هەموو لایەنە کوردستانیەکان دەکات بە دەم پەیامەکەی سەرۆک بارزانییەوە بچن .
سەرۆک بارزانی لە سەردانیکردنی دا بۆ دەڤەری چۆمان ڕایگەیاند ، ڕاستە هەندێک خاڵی ناکۆک لە نێوان ئێمە و “پەکەکە” دا هەیە و پێمان وایە بە لەبەر چاو گرتنی دۆخی ئیستای ناوچە و ژیانی گوند نشینانی ئەم دەڤەرە ، پێویستە ئەوان بەردەوامی خەباتی خۆیان لە خاکی باکووری کوردستان دا بێت ، بەڵام خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە بە هەبوونی سەدان ناکۆکی و ململانی سیاسی ، مەحاڵە جارێکیتر خوێنی کورد بە دەستی کورد بڕژیت و براکوژی دەست پێبکاتەوە .
لە دووای ئەم پەیامە ، ئەمرۆ موراد قەریلان ئەندامی کۆنسەی بەرێوەبەرایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان لە لیدوانێکدا بۆ میدیاکانی سەر بە پەکەکە ڕایگەیاند ، پەیامی سەرۆک بارزانی و حەرام کردنی شەڕی براکوژی ، پەیامیکی مێژوویی و گرینگە بۆ گەلی کورد .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا مورد قەرەیلان وێڕای پشتیگری تەواوی خۆی بۆ پەیامی سەرۆک بارزانی ، دەڵێت :پێویستە هەموو لایەنەکانی کوردستان لە هەر چووار پارچە بەدەم پەیامی سەرۆک بارزانییەوە بچن و پشتگیری بکەن ، چوونکە ئەم پەیامە زامنی سەرکەوتنی هوموو لایەکمانە