لەیلا زانا هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەخوازێت

خانمە سیاسەتمەدارێکی ناسراوی باکووری کوردستان پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

سیاسەتڤانی ناسراوی کورد و پەرلەمانتاری پێشووی تورکیا لەیلا زانا، لە پەیامێکدا کە ئاراستەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، وێڕای خۆشحاڵی نیشاندان بەرامبەر دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکوومەت، هیواداریشە  مەسروور بارزانی لە ئەرکی نوێدا سەرکەوتنی مەزن بە دەستبێنێ لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.

لەیلا زانا لە پەیامەکەیدا دەڵێ، “من لە کاتێکدا بە هەستێکی گەرم پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و جێگری سەرۆک وەزیران و کابینەی نوێی حکوومەت دەکەم، ئومێدەوارم ئێوە بە هەموو توانا و هێزی خۆتان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان بدەن.

Back to top button