بەرازیل پاشگەز دەبێتەوە هاوكاریەكانی گرووپی G7وەردەگرێت كە بۆ كۆنترۆلكردنی ئاگرەكەی ئەمازۆن تەرخانیانكرد

 

دوای ئەوەی لەسەر بانگهێشتی سەرۆكی فەرەنسا ئیمانوێل ماكرۆن وڵاتانی G7 لەفەرەنسا كۆبوونەوە, بۆ ئەوەی هاوكاری بگەیێنە وڵاتی بەرازیل تا ئاگری دارستانی ئەمازۆن بكوژێننەوە, لە بەرامبەردا سەرۆكی بەرازیل ئەو هەنگاوەی ماكرۆنی بە دەست تێوەردان لە كارووباری ناوخۆی وڵاتەكەی وەردا, دوا تێپەڕینی سێ‌ رۆژ سەرۆكی بەرازیل پاشگەز بویەوەو هاوكاریەكانی گەورەگرووپی جی حەوتی قبولكرد.
ئاژانسی هەواڵی فرانس 24 بڵاویكردوەتەوە:” سەرۆكی بەڕازیل وەك داوای لێبوردنێكی ناراستەوخۆ لە ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا، ئەو هاوكاریەی لەكۆبونەوەی گروپی جی 7 بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكەی ئەمازۆن تەرخانكرابوو پەسەندی كرد”.
رونیشكراوەتەوە:” پێشتر بولسونارۆ ئەو هاوكاریەی بەدەست تێوەردان لەكاروباری ناوخۆی بەڕازیل دانابوو، وتبووی:” باشترە ماكرۆن ئەو پارەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی دارستانەكانی ئەوروپا تەرخان بكات، یان بچێت كێشەی ناوخۆی وڵاتەكەی پێ چارەسەر بكات كە تەنانەت نەیتوانی رێگری لە ئاگری پێشبینی كراوی كلێسایەك بكات كەمیراتی جیهان بووە”.

Back to top button