ئێن پی ئاڕ : ئێران بۆ جارێکی تریش لە هەڵدانی  مووشەکی هەڵگری سەتەلایت شکستی هێنا

 

 

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئێن پی ئاڕ ، وێنە هەڵگیراوەکانی ئاسمانی وا نیشان دەدەن چالاکی ئێران بۆ هەڵدانی مووشەکی هەڵگری سەتەلایت بۆ بۆشایی ئاسمان بۆ جارێکی تر شکستی هێناوەو هەر لە جێدا تەقیوەتەوە .

 

ڕادیۆ نشتیمانی ئەمریکا ، ئێن پی ئاڕ ، ڕایگەیاند لە ئەو وێنانەی لە ڕێگەی سەتەلایتی کۆمپانیای ( پلەنیت ) بۆیان نێردراوە ، دەردەکەوێت  سەکۆی مووشەکی بۆ هەڵدانی سەتەلایت کە پێشتر چاوەدێری کراوە ، لە دووای تاقیکاری سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوەو تەقیوەتەوە بە خۆیدا و ئەوەش لە وێنەکان دەردەکەوون کە چووار دەوری ئەو سەکۆیە ڕەش هەڵگەڕاوە

.

ئەو مووشەکە لە  ناوەندی بۆشایی ئاسمانی ئیمام خومەینی ) لە باشووری سمنان بڕیار بوو هەڵدرێت

هەمان سەرچاوە ئاماژەبەوە دەکات رۆژانی پێشتر چووار دەوری سەکۆی مووشەکی ڕەنگ کرابوو ، چەند ئۆتۆمبێلێکیش بەردەوام لەوێ بوون بۆ ئامادە کردنی هەڵدانی ئەم مووشەکە ، بەڵام ئێستا جیا لە ڕەشایی و سووتاوی هیچی تری لێ بەدی ناکرێت و هیچ ڕادارێکیش هەڵدانی مووشەکی ئێرانی پشتڕاست نەکردۆتەوە

Back to top button